Driver Checker v2.7.5   

هەر یێک لە رەقەواڵەکانی ناو سیستەمەکانی کامپیوتێری بۆ ناسینەوە وکەڵک لێوەرگرتن لە لایەن سیستەمی کردەیی پێویستی بە درایوێر هەیە. لە راستی دا درایوێرەکان ئەرکی ناسینەوە و پەیوەندی نێوان رەقەکاڵا و سیستەمی کردەییان لە ئەستۆیە. Driver Checker یارمەتیمان دەدات هەتا درایوێرەکان نوێ بکەینەوە. ئەم ئامرازە وێرای نوێکردنەوەی درایوێرەکان، ئیمکانی پاڵپشت هەڵگرتنەوە و سڕینەوەی درایوێرەکانیش دابین دەکات. نوێکردنەوەی خۆکارانە بەم ئامرازە زۆر هاسانە. ئێمە دەتوانین درایوێرەکان و کارکردی سیستەم بەم ئامرازە کۆنترۆڵ بکەین. Driver Checker نەتەنیا خاوەنی بەرێوەبردنی کەرەسەکانی ویندۆزە، بەڵکوو توانایی پێشکەوتووی وەک ساغکردنەوەی درایوێرەکان و ئیمکانی دەسوێراگەیشتن بە زیاتر لە ١٥٣٣٧٢٠ فایلی درایوێر دابین دەکات و پێگەی زانیاری ئەم ئامرازە لە کۆتایی هەر حەوتوو بە نوێترین درایوێرەکانی پێشکەش کراو، نوێ دەکرێتەوە. ئەم درایوێرانە بریتین لە تەواوی درایوێرەکانی تایبەتی وەشانی ویندۆز ئێکس پی، ویندۆز ویستا، درایوێرەکانی بلووتووس،سکێنەر، وێبکام، پرینتێر، یو اس بی و هتد
ئەم پرۆگرامە توانایی بردنەسەری درایوێرەکانی لاپتۆپ و ویندۆز ویستای هەیە. بۆ وێنە ئەگەر لاپتۆپی ئێمە HPبێ و ئێمە ئامرازی Driver Checker لە سەر دابمەزرێنین و وەگەری بخەین، ئەم ئامرازە هەڵدەستێ بە نوێکردنەوەی درایوێرەکانی پەیوەندیدار بە ‌HP بە لە بەرچاوگرتنی وەشانی سیستەمی کردەیی. پێگەی ئەم پرۆگرامە لە وەشانەکانی نێردراوی درایوێرەکان لە لایەن بەرهەم هێنەرانی مارکەکانیتری لاپتۆپ وەک Dell, Lenovo, Acer, Gateway و مۆدێلەکانی تریش پشتگری دەکات. بە واتایێکی تر ئەم ئامرازە بە پێی مارک و چەشنی سیستەمی کردەیی و هەروەها چەشنە جۆراوجۆرەکانی درایوێرە بەرهەم هاتووەکانی کۆمپانیا جۆراوجۆرەکان خۆ دەگونجێنێ و بە لەبەر چاو گرتنی جیاوازییەکان هەڵدەستێ بە پشتگری کردنیان. ئەم نەرمەواڵەیە یارمەتیمان دەدات کە لە خێراترین کات دا راپۆرتی لێکۆڵینەوەکانی سیستەم وەربگرین ولە چۆنیێتی درایوێرەکان ئاگادار بین و رێچکەی درایوێرە لە کار کەوتووەکان هەڵبگرین و بۆ چاککردنەوەیان هەنگاو بنێین. تەواوی ئەم کارانە بە ئۆلگوو ریتمێکی هۆشمەندانە و زۆر هاسان لە لایەن ئەم بەرنامەوە بە ئەنجام دەگات.
Driver Checker لە ماوەی چەند ساتێک دا تەواوی سیستەم دەگەرێ و دەتوانین راپۆرتێکی گشتی وەربگرین و پێداچوونەوەیێکمان هەبێ بە سەر درایوێرەکانی کارتی دەنگ و کارتی گرافیکی وە یان مۆدێم و لە کارکەوتووەکان بدۆزینەوە و سەر لە نوێ نوێیان بکەینەوە و پینەیان بکەین, یان دراوێرە نووقسانەکان بە تەواوی بسڕینەوە. نوێ کردنەوەی درایوێرەکان بەرانبەرە لە گەڵ سیستەم بە کارایی زۆر باش، بەرانبەرە لە گەڵ نەبوونی گرفت، و...ئەگەر بایەخ بە سیستەمەکەتان دەدەن لە داگرتنی ئەم ئامرازە سڵ مەکەنەوە.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 1.57 MB
File ver    : 2.7.5
File format : exe
Date Added  : 20.02.2012
Last viewed : Jan 02th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download
Active@ Hard Disk Monitor 3.1   

بێ شک یێکێ لە گرینگترین بەشەکانی کامپیوتێر پەپکەرەقە(هارددیسک)ـە. پەپکە رەقە سەرچاوەی سەرەکی تەواوی زانیارییەکانە و خەراپترین رووداو بۆ هەر بەکارهێنەرێک خەرابوون و لە ناوچوونی زانیارییەکانی ناو پەپکە رەقەیە. پەپکەرەقە هەر وەک چوارچێوەیێکی رەقی هەیە، لە بابەت تین و خێرایی هێد زۆر ناسکە. ئامرازێکی زۆر لە بواری راگرتن و بەهینە کردن بۆ ویندۆز هاتوونەتە بەرهەم، بەڵام ئامرازی تایبەت بە پەپکە رەقە، کە ستانداردی پێویستی هەبێ، زۆر نین. هەر بۆیە ئەم ئامرازە کە لە لایەن کۆمپانی LSoft هاتۆتە بەرهەم، بە هەبوونی ستانداردەکانی پێویست یێکێکە لە بەهێزترین نەرمەواڵەکانی تایبەت بە پاراستنی پەپکە رەقە.
Active@ Hard Disk Monitor رێگە بە بەکارهێنەر دەدات هەتا بتوانێ چاوەدێری وردی پەپکە رەقە بکات و راپۆرتەکانی ببینێ و لێکۆڵینەوەی لە سەر بکات و لە لەناوچوونی زانیارییەکان بەرگری بکات. کەڵک وەرگرتن لە تێکنۆلۆژی S.M.A.R.T کە لەم ئامرازە دا گوونجێنراوە، بەڵگەیە بۆ بەهێزی و خاڵێکی سەرەکییە بۆ پاراستن و چاوەدێری کردنی پەپکە رەقە بە هۆی ئەم ئامرازەوە. ئەم پرۆگرامە بە گەڕانی زیندووی پەپکە رەقە، سکتۆرە خەراپەکانی روی پەپکە رەقە دەدۆزێتەوە و بە هەوڵدان لە بەشی System Try لە ساغ بوونی پەپکەرەقە لێکۆڵینەوە دەکات و زانیاری ورد لە سەر دۆخی پەپکە رەقە پێشکەش بە بەکارهێنەر دەکات. ئەم ئامرازە بە لێکۆڵینەوەی پارامێترەکانی وەک چۆنیەتی رادەی تین، خێرایی و چوونە سەری هێد و کاتی سووران، دەتوانێ لە هەر کات دا راپۆرت بە بەکارهێنەر بدات لە سەر پارامێترەکان، کە دەتوانێ مەترسی دار بن بۆ پەپکە رەقە، و هەر وەها رێگەکانی چارەسەری دەسنیشان دەکات بۆ پاراستنیان.
ئەم ئامرازە زۆر سووک و کەم قەبارەیە و بە هیچ جۆر بارگرانی ناخاتە سەر سیستەم و پەپکە رەقە. راپۆرتی گرافەکان و چۆنیەتی دۆخی هارد بە درێژایی رۆژ و حەوتوو و مانگ، یان لە هەر کاتێک دا و هەروەها پێشاندانی زانیارییەکانی پەپکە رەقە وەک هەژماری سێریال، مۆدێل و هەژماری سیلیندێر لە ئیمکاناتی دیکەی ئەم ئامرازە دەژمێردرێن. و...

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 11.9 MB
File ver    : 3.1.6
File format : exe
Date Added  : Jul 7, 2011
Last viewed : Jan 05th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10
Free Download Free Download
SlimDrivers 2.3   

بەردەوام دامەزراندنی وەگەرخەر(Driver*)ی رەقەکاڵاکانی سیستەم یان نوێ کردنەوەیان بۆ زۆرێک لە بەکارهێنەرەکان گرفتێکی گەورە بە هەژمار دێت بە چەشنێک کە زۆربەیان دوای سەرنەکەوتن، لە نوێ کردنەوەی وەگەڕخەرەکان دەس دەکێشنەوە و بە وەگەڕخەرەکانی کۆنی خۆیان کار دەکەن. بەڵام چوونکێ نوێکردنەوەی وەگەڕخەرەکانی رەقەکاڵاکانی سیستەم زۆر گرینگە و دەبێتە هۆی بردنە سەری کارایی سیستەمی بەکارهێنەر، زۆرێک لە کۆمپانیاکان هەوڵ دەدەن تاکوو بە بەرهەم هێنانی ئامرازەکانی نوێکردنەوەی خۆکارانەی وەگەرخەرەکان، بەکارهێنەران لە نوێکردنەوەکانی دەستی و هەروەها دۆزینەوەی وەگەڕخەرەکانی بایەخدار رزگار بکەن.
SlimDrivers ئامرازێکی کردەیی خۆراییە کە دەتوانێ بە هاسانی پێناسەی وەگەڕخەرە رەقەکاڵاکان پێشان بدات و دواهەمین وەگەڕخەری هەبوو بۆ رەقەکاڵاکان ئاگادار بکاتەوە و هەروەها بە شێوەی خۆکارانە ئەم وەگەڕخەرانە نوێ بکاتەوە هەتا کردەی رەقەکاڵاکان و لە ئاکامدا کردەی سیستەم بە ڕادەیێکی بەرچاو بەرز بکاتەوە. سەرەڕای ئەوانە SlimDrivers ئەم هەلە دەرەخسێنێ هەتا لە وەگەڕخەرەکان پاڵپشت هەڵگرێتەوە، تاکوو سەرلەنوێ پاش دامەزراندنەوەی ویندۆز پێویست بە داگرتنی دووبارەی وەگەرخەرەکان نەبێ و تەنیا بە کرتەکردنێک هەستێ بە نوێکردنەوەیان. ئەم ئامرازە کەم قەبارە و بە هێزە کە خاوەنی بەڵگەنامەی زێڕینی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی هەیە زۆر تایبەتمەنی دیکەی هەن کە بە کوورتی بریتین لە:
-ئیمکانی هەڵگرتنەوەی پاڵپشت لە وەگەڕخەرەکان و دامەزراندنەوەی سەرلەنوێیان تەنیا بە کرتەکردنێک
-توانایی نوێکردنەوەی وەگەڕخەرەکانی کۆن و تێکچووەکان
-توانایی پێشاندانی رەووتی گەڕانی سیستەم و وەرگرتنی وەگەڕخەرەکان
-توانایی گەڕانی تەواوی ئەو رەقەکاڵایانەی کە وەگەڕخەریان هەیە
-توانایی نوێکردنەوەی هەر چەشنە وەگەڕخەری کارتەکانی دەنگ، گرافیک و گوونجێنەر((Adapter*ـەکان
-توانایی نوێکردنەوەی گشت جۆری وەگەرخەڕی مۆدێمەکان، پرینتێرەکان، پشکنەرەکان(Scanner*) و کامێراکانی رەنووسی(Digital*)
-توانایی نوێکردنەوەی گشت جۆری وەگەڕخەرەکانی ئامرازەکانی تێچوو(Input*)، ئامرازەکانیSCAI، و...
-توانایی سڕینەوەی وەگەڕخەرەکانی کۆن و بێ کەڵک بۆ بەرگریکردن لە داگیر کردنی پەپکەرەقە(Harddisk*)
-بەهێزی و خێرایی بەرز سەرەڕای هەبوونی قەبارەی کەم
-هەبوونی رواڵەتی ساکار و سەرنجراکێش
-هەبوونی پرۆگرام بۆ دیاریکردنی کات بە مەبەستی وەرگرتنی وەگەڕخەرەکان لە کاتی تایبەت دا
-و...

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 838KB
File ver    : 2.3.1.0
File format : exe
Date Added  : Aug 09, 2012
Last viewed : Jan 19th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download
Auslogics Disk Defrag Pro 4.7   

دوای دامەزراندنی کایە و ئامرازە جۆراوجۆرەکان لە سەر پەپکەرەقە هاوئاهەنگی تێک دەچێ و بە شێوەیێک کە هەر یێک لەو ئامرازانەی کە دەمانهەوێ دایبمەزرێنین لە سەرەتای بۆشایی دا پاشەکەوت دەبن و دەبنە هۆی تێکچوونی رێک و پێکی پەپکەرەقەی پێژمێر کە ئەوەشیان خۆی دەبێتە هۆی دابەزینی خێرایی بارکردنی زانیارییەکان. Auslogics Disk Defrag ئامرازێکە بۆ رێک و پێک کردنی پەپکەرەقە. بەهۆی ئەم ئامرازە دەتوانین کردەی بە یێک کردنی دیسک یان بە واتایێکی دیکە Defragmenter بە ئەنجام بگەیێنین کە لە ئاکامدا بە هۆی ئەم کردەوەیە خێرایی بارکردنی زانیارییەکان ببەینە سەر. ئەم ئامرازە کردەی بە یێک کردنی دیسک بە خێراییێکی زۆر بەرز بە ئاکام دەگەیێنێت و هەروەها توانایی ئەوەی هەیە کە لە کۆتایی هەر حەوتوویێک دا هەڵبستێ بە ئەنجامدانی کردەی Defragmenter. هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
-پێشکەش کردنی بژاردە!هەڵبژاردنی بژاردەیێک لە ٤ ئۆلگووریتمەکانی بەهینەکردنی دیسک
-کەڵک وەرگرتن لە ئۆلگووریتمەکانی تایبەت بۆ SSD و دیسکئاژۆکانی تەیار بە VSS
-هەبوونی پێدانی راپۆرتی ورد وێرای پێنوێن(Diagram*) ـەکانی گرافیکی کردەکان
-هەبوونی توانایی بە یێک کردنی دیسک بە خێراییێکی زۆر بەرز
-بردنە سەری خێرایی بارکردنی زانیارییەکان لە پەپکە رەقە دا
-ئیمکانی بەیێک کردنی دیسک بە شێوەی خۆکارانە لە کۆتایی هەر حەوتوویێک دا
-و...

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 6,3 MB
File ver    : 4.7.0.0
File format : exe
Date Added  : 19/09/2013
Last viewed : Jan 19th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10

Free Download Free Download Free Download

HDCleaner

پەپکە رەقەی سیستەم یێکێ لە بنەرەتیترین و گرینگترین بەشەکانی سیستەمە کە دەبێ بایەخی تایبەتی پێ بدرێ.باشبوونی پەپکەرەقە دەتوانێ لە کردەوەی گشتی سیستەمدا تەئسیری پۆزێتیڤی هەبێ و لە هەمانکاتدا یارمەتیدەری بردنە سەری خێرایی و کارایی سیستەم بێت.
HDCleaner ناوی یێکێ لەو نەرمەواڵە خۆراییانەیە کە لە بواری بەهینە کردن و خاوێن کردنەوەی پەپکەرەقە رۆلێکی بنەرەتی هەیە کە بە خاوێنکردنەوی زانیاری و پێداوە زێدەکان یارمەتی دەکات بەوەی کە ئەم بیرگە لاوەکیە کردەوەی باشتر لە خۆ بنوێنێ.
خاوێنکردنەوەی فایلەکانی تۆمارگە،خاوێنکردنەوەی ئەو فایلانەی کە بە هۆی گەران لە ئینترنێت دا دروست دەبن,کردەوەی خێرا و هاسانی ئامراز لە دیتنەوەی زانیاری زێدە و هەروەها دەیان توانایی تر لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە هەژمار دێن.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 904 byte
File ver    : 1.293
File format : exe
Date Added  : May 13/05/2020
Last viewed : May 13/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: 7 / 8 / 10
Free Download